
من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
تا کۆتایی مانگی سێپتامبه‌ر، چوارده که‌س به هۆی نه‌خۆشی کولێره که به خێرایی له عێراق دا بڵاو ده‌بێته‌وه مردن. له ماوه‌یه‌ک که‌متر له یه‌ک مانگ دا نه‌خۆش که‌وتنی 3000 قوربانی به‌ڕاست دانرا و 30،000 که‌سی دیکه‌ش ئاسه‌واری نه‌خۆشییه‌که‌یان تێدا ده‌رکه‌وت.
که‌م بوونی ئاوی پاکی خواردنه‌وه له عێراق دا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گرنگ بۆ ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی مروڤی عێراق. به‌راوه‌رد کراوه که %70 له مروڤی عێراق ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیه و بۆ %80 له ئه‌م که‌سانه ئاوه‌ڕوه‌کی گونجاو ده‌سته‌به‌ر نیه ، له ئاکام دا جێگای سه‌ر سوڕمانی نیه که زگچوون دووه‌مین هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌خۆشییه‌کان و مردنی منداڵانی عێراقه.
چالاکییه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی مانگی سووری عێراق له سه‌ر پێویستییه‌کانی ده‌به‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان و ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئاوا گرفتێکیان هه‌یه. مانگی سووری عێراق بۆ ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان تانکی ئاوی ده‌سته‌به‌ر کردووه و رۆژانه به ئاوی خواردنه‌وه پڕیان ده‌کاته‌وه. له هه‌ر شوێنێک که پێویست بکات، مانگی سووری عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاو له ژێر زه‌وییه‌وه بیر و چاوانه ئه‌که‌نێت و بۆ دڵنیا بوون له پاکی ئاوی خواردنه‌وه تاقی کردنه‌وه‌کان ئه‌نجام ئه‌دات. زۆر جار، مانگی سووری عێراق بۆ پێوه‌ندی دانی که‌مپه‌کانی ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان به سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی ناوچه‌که‌وه و تۆڕه‌کانی دابین کراوی ئاره‌ڕۆی ناوچه‌که، یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات داره ناوچه‌ییه‌کان ئه‌دات.
هه‌روه‌ها خاجی سووری عێراق له نێو که‌مپه‌کانی ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان دا ئاو ده‌س و حه‌مامی ناجێگیری دامه‌زراندووه و ئاوه‌ڕۆی گونجاوی بۆ دابین کردووه تاکو له هه‌ڕه‌شه ته‌ندروستییه‌کان و پیس بوونی ده‌وروبه‌ره‌که به‌رگری بکات.
ئه‌نجوومه‌نی مانگی سووری نێو نه‌ته‌وه‌یی (ICRC) له ڕێگای دابین کردنی تانکی ئاو و لووله‌کێشی ئاو بۆ که‌مپه‌کانی ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان، له ئه‌م بواره له خاجی سووری عێراق پشتگیری ده‌کات.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز