من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
وه‌کو زۆربه‌ی ڕێکخراواه‌کانی عێراق، مانگی سووری عێراق تووشی گرفتی "ده‌رچوونی مێشکه شاره‌زاکان" بووه که هه‌ندێک زۆر له شاره‌زاکان له بواره جیاوازه‌کان دا ده‌گرێته به‌ر. ساڵانه هه‌ندێک زۆر له کارمه‌ند و فیداکه‌ره په‌روه‌رده کراوه‌کانی مانگیی سووری عێراق له ده‌ست ئه‌چن و پێویسته که که‌سانێکی دیکه جێگه‌یان بگرنه‌وه. ئه‌م بارودۆخه نیشان ئه‌دات که وه‌به‌رهێنان له به‌هێز کردنی تواناییه بنه‌ماییه‌کان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی جێگای خاڵی سه‌رچاوه مروڤییه له ده‌ست چووه‌کان، گرتن، په‌روه‌رده کردن و به‌کارهێنانی فیداکه‌رانێکی زۆرتر، زۆر پێویسته.
مانگی سووری عێراق کارمه‌ندان و فیداکه‌ره‌کانی به مه‌به‌ستی زیاتر کردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییان، و به کارهێنان و هان دانیان بۆ به‌شداری کردن له چالاکییه‌کانی مانگی سوور دا، په‌روه‌رده ده‌کات. فیداکه‌ره‌کان ده‌یانه‌وێت له چالاکییه‌کانی لقی ناوچه‌یی خۆیان دا به‌شداری بکه‌ن و دوای فیداکه‌ره‌کان فێر بکه‌ن، که ئه‌مه ئه‌بێت به دووپارت کردنه‌وه‌ی تێکۆشانه‌کان.
مه‌به‌ستی هه‌مووی به‌رنامه فێرکارییه‌کان، ئاگاداری دان به فێر کراوه‌کان و شاره‌زا کردنه‌وه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن پێویستییه‌کانی ئه‌و مرۆڤه که به هۆی قه‌ێرانی مرۆڤایه‌تی له عێراق دا تووشی گرفت بوون، وه‌ڵام بده‌نه‌وه. وانه‌کانی فێرکارییه‌که بریتینه له بوارانێک وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووداو، چاکی و ڕێک و پێکی بابه‌ته‌کان (په پێوی سه‌تانده‌ری SPHERE)، پیلان دانانی پرۆژه‌کان و ڕاپۆرت کردنه‌کان، ئاگادار کردنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قه‌مه‌نییه به جێ ماوه‌کانی شه‌ڕ، هاوکاری نێو نه‌ته‌وه‌یی، لۆجێستیک و شتانێکی دیکه. زیاتر له 400 کارمه‌ند و فیدا که‌ر له ساڵی 2006 دا و 180 که‌سی دیکه‌ش له شه‌ش مانگه‌ی یه‌که‌می 2007 دا، په‌روه‌رده کران.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز