من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
خزمه‌تگوزارییه‌کانی چاودێری ته‌ندروستی مانگی سووری عێراق بۆ پشتگیری کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی عێراق له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کانی ته‌ندروستی و که‌مکردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی تووشی گرفتی ته‌ندروستی بوون هه‌وڵ ئه‌دات. مانگی سووری عێراق چوار نه‌خۆشخانه که له بوارانی نه‌شته‌رگری، زایین، نه‌خۆشییه ژنانه‌کان و پزیشکی منداڵان شاره‌زان، به‌ڕێوه ده‌وات. چاره‌سه‌ر کردنی خۆڕایی یا چاره‌سه‌ر کردن به نرخێکی که‌متره‌وه بۆ نه‌خۆشه نرداره‌کان ده‌سته‌به‌ر کراوه. هه‌روه‌ها رێکخراوه‌که دوو بنکه‌ی به‌توانا کردنه‌وه‌ی قوربانیانی شه‌ڕ و کارگایه‌ک بۆ په‌ل و پۆه ده‌ستکرده‌کان به‌ڕێوه ئه‌وات.
لقه‌کانی مانگی سووری عێراق فیداکه‌ره‌کان بۆ یارمه‌تی دانی سه‌ره‌تایی و پشتگیری ڕه‌وانی ئاسایییه‌کان په‌روه‌رده ده‌که‌ن تاکو بتوانن یارمه‌تی فریاکه‌وتنی بده‌ن به ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان و ئه‌و کۆمه‌ڵانه که تووشی گرفت بوون. فیداکه‌ره‌کان هه‌ندێک زۆر له چالاکییه ئاساییه‌کانی ته‌ندروستی پارێزی وه‌کو، قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی، ئاداگاری دان سه‌باره‌ت به HIV و ئه‌یدز، به‌شداری کردن له به‌رنامه‌کانی واکسینه کردن و چاودێری کردنی ته‌ندروستی دایکان و منداڵان، فێر ده‌بن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ئاگاداری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه بدن و به‌رگری نه‌خۆشییه‌کان بکه‌ن.
مانگیی سووری عێراق له گه‌ڵ مانگی سوور و هاوڕێیه‌کانی مانگی سوور بۆ "چاره‌سه‌رکردن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دا" بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه که له نه‌خۆشی یا برینێک ڕه‌نج ئه‌کێشن که له عێراق دا چاره‌سه‌ر کردنی سه‌خته، هاوکاری ده‌کات. نه‌خۆشه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ده‌نێردرن بۆ ئێران، سوریه، تورکیه، قه‌ته‌ر، ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی یا وڵاتانێکی دیکه.
هه‌روه‌ها مانگی سووری عێراق له ڕێگای بڵاو کردنه‌وه‌ی سه‌نده‌ڵی (کورسی) چه‌رخدار یارمه‌تی که‌م ئه‌ندامان ئه‌دات.
مانگی سووری عێراق یارمه‌تییانێک وه‌کو ده‌وا، ئامێره پزیشکییه‌کان و ئامڕازه‌کانی نه‌خۆشخانه ده‌گرێت و له نێوان دابین که‌ره‌کانی چاودێری ته‌ندروستی له سه‌رتاسه‌ری عێراق دا دابه‌شیان ده‌کات. له ساڵی 2006 دا، 27 ڕێکخراوه‌ی ناده‌وڵه‌تی، 44 نه‌خۆشخانه‌ی ناحکومی و 21 بنکه‌ی چاودێری ته‌ندروستی ده‌وا و ئامێر و که‌ل و په‌لی پزیشکییان له خاجی سووری عێراق وه‌رگرت.
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ عێراقییه‌کان له ئه‌م بارودۆخه سه‌خت و ناگونجاوه، مانگی سووری عێراق بۆ گه‌شه پێ دانی به‌رنامه ته‌ندروستییه‌کانی پێویستی به یارمه‌تی ده‌ره‌کی هه‌یه، که که‌م به‌رنامه بریتینه له:
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز