من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
شه‌ری عێراق چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌ی 8217 ی عێراقی تێک داوه، و قوربانییه ده‌ربه‌ده‌ره‌کانی له ئاکامی ناجێگیر بوونی بارودۆخه‌که له هه‌مووی گۆشه‌کانی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا بڵاو بوونه‌ته‌توه. مانگی سووری عێراق به‌رنامه‌یه‌کی شوینگرتنی به هاریکارییه‌کی نزیک له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌ی خاجی سووری نێو نه‌ته‌وه‌یی (ICRC) به مه‌به‌ستی وه‌ڵام دانه‌وه به پێویستی دروستکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه که له ئاکامی شه‌ڕ، توندوتیژی ناوخۆیی یا هه‌ر ڕووداوێکی دیکه بڵاو بوونه‌ته‌وه، دامه‌زراندووه.
بێجگه له یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی که به هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌ربه‌ده‌ر بوون، مانگی سووری عێراق پێوه‌ندی نێوان خێزانه‌کان و 23،00 که‌س که له لایه‌ن داگیرکه‌ره‌کانه‌وه گیراون و 34،000 که‌س که له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی عێراقه‌وه گیراون، ئاسان ئه‌کاته‌وه.
مانگی سووری عێراق په‌یامه‌کانی خاجی سوور/مانگی سوور کۆ ده‌کاته‌وه و بڵاوی ده‌کاته‌وه، زانیارییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که گیراون یا مردوون کۆ ده‌کاته‌وه، یه‌کگرتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌کان ڕێک ئه‌خات و له ده‌سته‌به‌ر کردنی بڕوانامه‌کانی سه‌فه‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌رگری یارمه‌تییان ئه‌دات.
پاره‌ی ته‌رخان کروا بۆ ئه‌م چالاکییه له ساڵی 2007 دا 5،500،000 دولاری ئه‌مریکی بووه که له لایه‌ن 44 ئه‌ندام له کارمه‌ندانی شوێنگیری و هه‌وڵه‌کانی 105 فیداکه‌ری شوێنگیری پشتگیری کراوه. وێرای ڕێژه نائاساییه‌کانی تۆمارکراوی به‌رنامه‌ی شوێنگرتن، به هۆی زۆرتربوونه‌وه‌ی داواخوازییه‌کان بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێش بینی ده‌کرێت که پێویستییه‌کانی مانگی سووری عێراق بۆ پاره له‌گه‌ڵ گه‌شه پێدانی ته‌کنیک و ئامڕازه‌کانی شوێن گرتن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی توڕی په‌روه‌رده‌کراوی شوێنگیری خۆی، به‌شێوازێکی نائاسایی زۆرتر بێته‌وه.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز