
من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
دایکه زگداره‌کان و منداڵه بچووکه‌کان له سه‌ختییه‌کان و مه‌ترسییه‌کانی ته‌ندروستی که له ئاکامی ناجێگیری و ده‌ربه‌ده‌ری به هۆی شه‌ڕ پێش ئه‌که‌وێت قوربانی ئه‌بن. که‌م بوونی کاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه‌ی پیس و ناگۆنجاو، که‌م بوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان و خراپتر بوونه‌وه‌ی بارودۆخی ژیان بووه به هۆکاری دوو ئه‌وه‌نده بوونی نرخی مردنی منداڵان له ساڵی 1990 تا ئێستا. بێ خوراکی منداڵان %21 له خه‌لکی عێراقی گرتووه‌ته‌به‌ر.
مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ی 8217 ی مانگی سووری عێراق بۆ منداڵان، پاراستنی دایکان، منداڵان و ژنه زگداره‌کانه، که که‌م کاره له ڕێگای ناساندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی بێ‌خۆراکی بوون و چاودێری کردنیان له ڕێگایپێدانی خۆراکی گونجاو ئه‌نجام ئه‌دات. چالاکییه‌کانی فیداکه‌ره‌کانی مانگی سووری عێراق ته‌نانه‌ت دابه‌ش کردنی واکسه‌نی دژه کوچ بوونی منداڵانیش که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌گرێته به‌ر. له ساڵی 2006 دا، فیداکه‌ره‌کان بێجگه له 222،060 منداڵێک که له پێشه‌وه واکسینه بوون 248،400 منداڵی دیکه‌شیان واکسینه کردووه.
به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی دووه‌می مانگی سووری عێراق بریتینه له دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بۆ منداڵان و نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بۆ زایین و نه‌خۆشییه ژنانه‌کان له به‌غدا و نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بۆ زایین و نه‌خۆشییه ژنانه‌کان له پارێزگای وه‌سیت دا.
هه‌روه‌ها دایکان و منداڵان له‌به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی مانگی سووری عێراق که بریتینه له چالاکییه‌کانی به‌رگری له نه‌خۆشییه‌کان و چالاکییه‌کانی چاکسازی بارودۆخی ته‌ندروستی وه‌کو شیردانی منداڵان، قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی و پشتگیری ڕه‌وانی، که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرن.
مانگی سووری عێراق هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌دات بۆ وڵام دانه‌وه‌ی پێویستییه‌کانی منداڵه ده‌ربه‌ده‌ره ناوخۆییه‌کان و ژنه زگداره‌کان له ڕێگای به‌رنامه‌که‌ی بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی گرفته‌کان که بریتینه له بڵاوکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرفته‌کان، دابین کردنی په‌ناگه‌ی گونجاو، ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن، سیستمی ئاوه‌ڕۆ، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان، پشتگیری ڕه‌وانی، و ئاسانکاری بو قوتابخانه، فێرکاری پێشه‌یی بۆ ژنان و چالاکییه سه‌رگه‌رمییه‌کان بۆ منداڵانی له ده‌سته ته‌مه‌نییه جیاوازه‌کان. ڕاپۆرته‌کانی مانگی سووری عێراق (جولای 2007) نیشان ئه‌دات که %4/41 له ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان منداڵن و %2/31 یان ژنن.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز