من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
تا سه‌پتامبری 2007، به دوای هێرشی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌ر عێراق له نێو عێراق دا ده‌ربه‌ده‌ر بوون، که زۆرتر له %50 یان منداڵن. هه‌ندێک زۆر له خێزانه‌کان به هۆی ده‌سته‌به‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و جیاوازییه هۆزییه‌کان که هه‌ندێکی زۆر له ناوچه‌کانی گرتووه‌ته‌وه ناچار کراون که خانووه‌کان به جێ بهێڵن و هه‌ندێکیش به هۆی شه‌ڕی گه‌رمه‌وه خانووه‌کانیان ڕووخاوه.
ئه‌و خێزانانه‌ی که هه‌ست به پێش که‌وتنی شه‌ر و توندی ده‌که‌ن ده‌م‌وده‌ست هه‌ر په‌ناگه‌یه‌ک بدوزنه‌وه ده‌چنه نێوی، که جار جارێک له ناوچه مه‌ترسیداره‌کان دا، ته‌نانه‌ت ئاوی پاک و خاوێن بۆیان ده‌سته‌به‌ر نیه. هه‌ندێک زۆر له لقه‌کانی مانگی سووری عێراق چالاکییه‌کانی دابینکردنی په‌ناگه‌ی فریاکه‌وتنی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن که هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی ده‌ربه‌ده‌ره ناوخۆییه‌کان تا دروست کردن و به‌ڕێوه بردنی خێوه‌تگه‌کان ده‌گرێته به‌ر.
مانگی سووری عێراق ده‌بێت چادره‌کانی هه‌ندێک زۆر له ده‌به‌ده‌ره‌کان بگۆڕێت و بۆ ژماره‌یه‌کی زیاتر له ده‌ربه‌ده‌ره ناوخۆییه‌کان خێوه‌تگا دروست بکات. بێجگه له ڕووداوه سه‌خته سروشتییه‌کان، پرۆژه‌کانی مانگی سووری عێراق بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای پێویستییه‌کان به نزیکه‌ی 20،000 چادری پێویسته. ئه‌گه‌ر هه‌ر چادرێک بایی 400 دولاری ئه‌مریکی بێت، نرخی ته‌واوی ئه‌م کاره ده‌کاته 8،000،000 دولاری ئه‌مریکی.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز