ئێمه بۆ هه‌ر شێوازێک که ده‌تانه‌وێت یارمه‌تی بدن ئامۆژگاریتان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت سوپاسی هه‌مووی ئه‌و ووڵاتانه، ڕێکخراوانه و که‌سایه‌تییانه بکه‌ین که له ڕابردو دا یارمه‌تییه‌کی پڕ له هه‌ستی ئینسان دوستانه‌یان بۆ ئاراسته‌ی عێراق کردووه و و به ئه‌م کاره درێژه ئه‌ده‌ن. خه‌لکی عێراق هیچ کاتێک ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له رۆژگاره تاریکه‌که‌ی دا ده‌ستیان درێژ کردووه‌ته‌وه، له بیری ناچێت.
به هۆی ئه‌و پاره و پشتگیری ئێوه مانگی سووری عێراق خوراک و یارمه‌تی پزیشکی ئه‌نێرێت ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه‌گه‌له له عێراق که به هۆی شه‌ڕی قورس ده‌ست پێ گه‌یشتنیان زۆر سه‌خته. ئێمه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێویستییه‌گرنگه‌کان وه‌کۆ یارمه‌تی پزیشکی وه‌کو ئامبوڵانس، سیستمی پاڵاوتنی ئاو، ده‌وا و سه‌نده‌کی چه‌رخدار هه‌وڵ ئه‌ده‌ین. چاوپۆشان له بارودۆخی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی عێراق ئه‌بێته هۆکاری پێش که‌وتنی بارودۆخێکی ناسۆر و نموونه‌یه‌کی مه‌رگبار له ره‌نجی ئینسانی که تا داهاتووێکی دوور نه ته‌نها بۆ عێراقی تازه ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌که و جیهانیس ده‌نگ دانه‌وه و ئاسه‌واری ئه‌مێنێت. عێراق بۆ ماوه‌ی زۆرتر له سی ساڵ قۆربانی بووه، و مروڤه‌که‌ی له نێو بارودۆخێکی ترسداری چه‌وسانه‌وه بۆ مانه‌وه گیرن که رۆژ بۆ رۆژ خراپتر ئه‌بێته‌وه. به ناوی ئینسان دوستی و شارستانییه‌ت، ئێمه هه‌موومان به‌ڵینێکی ڕه‌وانی و ویجدانیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ یارمه‌تی دان و که‌م کردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی عێراقییه‌کان یه‌ک بگرین. ئه‌گه‌ر یه‌ک گرین، ئه‌توانین له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گرفته‌کان دا سه‌ر بکه‌وین.
پێویسته که ئێوه له Internet Explorer ی وینده‌وز بۆ ناردنی یارمه‌تی بۆ مانگی سووری عێراق که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌گه‌ر نا پێویسیته بۆ ئم کاره و شێوازه‌کانی دیکه‌ی ئه‌نجام دانی له‌گه‌ڵمان پێوه‌ندی بکه‌ن.
![]() |
![]() |