من ده‌مه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌م
بۆ یارمه‌تی دان له سه‌ر ئێره کرته بکه‌ن
مانگی سووری عێراق یارمه‌تییه فریاکه‌وتنییه‌کانی خۆی له ڕێگای یارمه‌تی دان له لایه‌ن تؤڕی به‌ربڵاوی لقه‌کانی مانگی سووری عێراق، ده‌فته‌ره‌کان و فیداکه‌ره‌کان بۆ خێزانه نه‌دار و ده‌ربه‌ده‌ره ناوه‌کییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری عێراق دا، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
لانی که‌م 200،000 خێزان له هه‌ر مانگ دا له به‌رنامه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مانگی سووری عێراق قازانچ وه‌رئه‌گرن، که ئه‌م یارمه‌تییانه بریتینه له یارمه‌تی بۆ خوراک یا شتانێکی دیکه بێجگه له خوراک.
له هه‌ر 15 رۆژ دا تۆڕه‌کانی مانگی سووری عێراق به‌شه خوراکه‌کان که بریتینه له ئارد، برنج، شه‌کر، ڕۆنی نه‌باتی، دۆشاو، مره‌با، ئێسپاگێتی، نیسک، چای، ساردین و په‌نێر، ئه‌دات به خێزانه‌کان. 33.5 دولارێک که بۆ هه‌ر خێزانێک ته‌رخان کراوه خه‌رجه‌کانی خوراک، بڵاوکردنه‌وه، گواستنه‌وه و بێ‌مه‌ترسی ده‌گرێته به‌ر.
به‌شی ناخوراکی بریتینه له 4 به‌تانی، سوپه‌ی چێشت لێنان، فانۆس، 2 زه‌رفی ئاوده‌ست، چینێک له ئامێره‌کانی چێشتخانه و فلاسک، که بای 50/99 دولار بۆ هه‌ر خێزانێکه و هه‌ر سێ مانگ یه‌ک جار بڵاو ده‌کرێته‌وه.
بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی ئه‌م ئاسته له یارمه‌تیه‌کان، مانگی سووری عێراق پێویستی هه‌یه به:
مانگی سووری عێراق هه‌روه‌ها پاڵشتی ده‌کات له چالاکیه‌کی وڵامدانه‌وه‌ی پێداویستیه‌کان بۆ که‌سانی ده‌ربه‌ده‌ری ده‌رۆی خاکی ءه‌راق (EDP) که له وڵاتانی ده‌راوسێ، به تایبه‌ت ئۆردن و سوریا نیشته‌جێ بوونه. مانگی سووهری عێراق له ڕێگای ده‌فته‌ره‌کانی له ئه‌مان و سوریا به خێزان و که‌سایه‌تییه لێ‌قه‌وماوه‌کان یارمه‌تی ماڵی ئه‌دات، چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خوشییه‌کانی بریندار و نه‌خۆشه‌کان ئاسان ئه‌کاته‌وه و له نێوانیان خوراک و خوارده‌مه‌نی دابه‌ش ده‌کات.
وه‌کو ئه‌ندامێکی فێدراسیونی خاجی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مانگی سوور، ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری عێراق چاکتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی مروڤه لێ‌قه‌وماوه‌کانه له‌ڕێگای هان دان و شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستییه‌وه.
Iraqi Red Crescent
P.O. Box 6143
Al-Mansour
Baghdad
ته‌له‌فۆن: (964) (1) 537 29 23/537 29 24/737 29 25
فه‌کس: (964) (1) 537 16 67
تێلێکس: 213331 HELAL IK
تێلێگرام: مانگی سوور به‌غدا
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
زمانی نامه نووسینه‌کان: عه‌ره‌بی
http://www.iraqredcrescent.org
ئیمه‌یل: info@iraqirc.org
وێنه‌کان خه‌ڵات کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای گێتی ئیمیجز